کارگەی مەرکانە یەکەمین کارگەی دروستکردنی تانکی پۆلی ئەثیلین (پلاسیتیك)ە بە شێوازی ڕۆتۆمۆڵدینگ لە پارێزگای سلێمانی-عێراق کە دامەزراوە لە ساڵی 2019 و تا ئێستا بە بەردەوامی خزمەتی کڕیارانی خۆشەویست دەکات بە بەرهەم هێنانی باشترین جۆری تانکی و بە بەکارهێنانی باشترین جۆری مەوادی خۆراکی، کارگەی مەرکانە دەکەوێتە پایتەختی رۆشنبیری و لەلایەن ستافێکی خۆماڵی بەڕێوەدەچێت و سەرپەرشتی دەکرێت. وە توانای بەرهەم هێنانی زیاتر لە 9,000 تانکی ساڵانە هەیە کە بەقەبارەی 100 لیتر دەست پێدەکات بۆ 5,000 لیتر لە ئێستادا.
تەواوی بەرهەمەکانمان بە نوێترین تەکنەلۆژیا و بەرزترین ستانداردی جیهانی بەرهەمدەهێندرێن بۆ ئەوەی هەمیشە شایستەی متمانەی ئێوە بن.
بەرهەمهێنراو بە باشترین مەوادی خۆراکی و فرە بەرگی دژە تیشکی خۆر و دژە قەوزە بە قەبارەی هەمەجۆر.
پارێزەری سەرەکییە. دژی تیشکی خۆر و سەروو بنەوشەییە، تەواو خۆراکییە.
ڕێگری لە تێپەڕبوونی تیشک دەکات، بەم هۆیەوە قەوزە ناکات، تەواو خۆراکییە.
بەرگەی پەستانی زۆری ئاو و گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا دەگرێت، تەواو خۆراکییە.
تەواو خۆراکییە. ئاوەکە بە پاکی و بێ بۆن و تام دەهێڵێتەوە.
بۆ ئەوەی تانکییەکەت بە باشترین شێواز بمێنێتەوە، تکایە ڕەچاوی ئەم ڕێنماییە ئەندازیارییانە بکە:
پێویستە تەوافە یاخود سەرڕێژی هەبێت، نابێت بێ تەوافە و سەرڕێژ بە پڕی ئاو بچێتە سەری.
دەبێت لە شوێنی تەخت و ڕێک دابنرێت، بلۆک یان کەرەستەیەکی تری لە ژێر دانەنرێت.
نابێت لە شوێنی بەرزەوە هەڵبدرێتە خوارەوە.
نابێت لە کاتی گواستەوەدا ئاوی تێدابێت.
نابێت سەری تانکیەکان بە کراوەیی بەجێبهێڵدرێت.
ئەم تانکییانە بۆ هەڵگرتنی ئاو و ماددەی خۆراکی و ماددە کیمیاوییەکان پەسەندە.
ئامانجمان پاراستنی تەندروستی خێزان و بەرزترین کوالێتی و نرخی گونجاوە.
ئامانجی سەرەکیی ئێمە لە کارگەی مەرکانە، تەنیا بەرهەمهێنان نییە، بەڵکو دابینکردنی متمانە و دڵنیاییە بۆ هەموو ماڵ و پڕۆژەیەک. ئێمە کار دەکەین بۆ ئەوەی ببینە نیشانەیەکی جێگیر بۆ کوالێتیی بەرز و داهێنان لە پیشەسازیی پلاستیکدا.
پاراستنی تەندروستیی خێزان لە ئاوی خاوێنەوە دەست پێ دەکات. بەکارهێنانی تانکییەکی کوالێتی بەرزی وەک مەرکانە، تەنیا هەڵگرتنی ئاو نییە، بەڵکو گەرەنتییەکە بۆ ئەو ئاوەی کە بەکاریدەهێنیت.
دروستکردنی تانکی بە شێوازی ڕۆتۆمۆڵدینگ پێویستە تانکییەکە بە تەواوەتی مەوادی خام بێت و هیچ مەوادێکی تری وەك کاربۆناتی کالیسیۆم و فیلەر یان مەوادی دووبارە بەکارهاتوو بەکاربهێنرێت کێشی تانکییەکان دەبێت هەقی خۆی پێ بدرێت و لە کاتی دروستکردن.
بەرهەمەکانمان دروستدەکرێت لە جۆری مەوادی (LLDPE - HDPE) کە بریتییە لە مەوادی پۆلی ئەثیلینی چڕ و مەوادەکە تایبەتمەندی وایە گونجاوە بۆ بەریەک کەوتنی هەموو جۆرە خۆراکێک و کاری لێناکات، و پێکهاتەی ئەم مەوادە (UV)ی لەگەڵدایە کە لە دژی تیشکی خۆر و تیشکی سەرووبنەوشەییە و وای لێدەکات زیاتر بەرگری هەبێت بۆ پلەکانی گەرما و سەرما و کاری لێ ناکات.
کارگەی مەرکانە پابەندە بە بەرزترین ستانداردەکانی پاراستنی ژینگە و تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی.
ئەمە بڕوانامەی "دۆستی ژینگە"یە. ئێمە وەک کارگەی مەرکانە لە پرۆسەی دروستکردنی تانکییەکانمان بە جۆرێکە کە هیچ زیانێک بە ئاو و هەوا و خاکی نیشتمانەکەمان ناگەیەنێت. کڕینی بەرهەمی کارگەی مەرکانە، واتە پشتگیریکردنی ژینگەیەکی پاکتر بۆ نەوەکانی دواڕۆژمان. ئامانجی ئێمە تەنیا دروستکردنی تانکی نییە، بەڵکو بونیادنانی متمانە و ژینگەیەکی تەندروستە.
ئەمە بڕوانامەی "تەندروستی و سەلامەتی"یە. واتە ئێمە لەناو کارگەی مەرکانە بەرزترین کوالێتی دروستکردن و ستانداردی سەلامەتی بۆ کارمەندەکانمان دابین دەکەین. کاتێک کارمەندی ئێمە لە ژینگەیەکی تەندروست و ئارامدا کار بکات، ئەو تانکییەی دەگاتە دەستی ئێوە بەوپەڕی دڵسۆزی و کوالێتییەوە دروستکراوە.
ماددەی خامی بەکارهاتوو لە جۆری پۆلی ئەسیلینی تەواو خاوێنە و بەبێ هیچ تێکەڵەیەکی زیانبەخش بەرهەم هێنراوە. پشکنینی (FTIR) و (ICP-OES) سەلماندیان کە ماددەکە خاڵییە لە هەموو کانزایەکی ژەهراو. سەرجەم ئەنجامەکان بە تەواوی هاوتان لەگەڵ ستانداردەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) و ڕێنماییەکانی یەکێتی ئەورووپا (EU) بۆ سەلامەتیی کەرەستەکانی بەرکەوتوو لەگەڵ خۆراک.
دەتوانیت ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان پێوە بکەیت یان فۆڕمی داواکاری خوارەوە پڕبکەیتەوە، تیمەکەمان لە کەمترین ماوەدا پەیوەندیت پێوە دەکەن.